Bridging Communication Gaps: AI Applications in Sign Language and Accessibility
زانکۆی نۆڵج سیمینارێکی گرنگی لەژێر ناونیشانی “پڕکردنەوەی کەلێنەکانی پەیوەندیکردن؛ ئەپڵیکەیشنەکانی ژیریی دەستکرد لە زمانی ئاماژە و ئاسانکاریی دەستگەیشتندا” ڕێکخست و لەلایەن پسپۆڕانەوە بە پانێڵ و دایاڵۆگ گفتوگۆی زۆری لەبارەیەوە کرا.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە چۆن ژیریی دەستکرد دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی پەیوەندیکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی دەستگەیشتنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ زمانی ئاماژە.
پێشکەشکردنی بڕگەی سەرەکیی سیمینارەکە لەلایەن د. هەوراز عەونی ئەحمەد لە (زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی ئەندازیاری)، م. سازان کەمال سلێمان لە (کۆلێژی ئەندازیاری)، و م. یارا موئەیەد تاهیر لە (کۆلێژی ئەندازیاری) بەشداربوون.
هاوکات بەڕێوەبردنی سیمینارەکە لەلایەن م. شانگ مەسعود عەبدوڵڵا لە (کۆلێژی زانست) پێشکەشکرا و لەلایەن م. زینا یەعقوب لە (کۆلێژی زانست) دایالۆگی زیاتری لەبارەیەوە کرا.